حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕانەگرێت لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕانەگرێت لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونیکردەوە کە:

 بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات.

واتا 16ی ئازاری 2025، لە ساڵیادی هێرشی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، پشوو نابێت.

لەکاتێکدا حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا ئەم ڕۆژە بکاتە پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عێراق.