ڕاستی هەواڵی دەستگیرکردنی پیاوێکی ئایینی بەهۆی ئەنجامدانی نوێژە بارانە لە پاکستان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە هەواڵێک لەخۆ دەگرێت و دەڵێت "مەلایەک لە پاکستان نوێژە بارانەی کردووە و بووەتە لافاو و پۆلیس دەستگیری کردووە".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، و وێنە هاوپێچکراوەکە کۆنە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵەی کە باس لە دەستگیرکردنی پیاوێکی ئایینی دەکات دوای ئەوەی پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان کردووە لە نوێژە بارانە لە پاکستان، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی هیچ کام لە ماڵپەڕە ناوخۆییەکانی پاکستان یاخود ماڵپەڕە نێودەوڵەتییەکان هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردووەتەوە.

هەروەها ئەو وێنەیەی هاوپێچکراوە کۆنە، دەگەڕێتەوە بۆ 16ی تشرینی دووەمی 2012، کاتێک پۆلیسی پاکستان دوو لە ئەندامی گروپی تاڵیبانی پاکستان مەحسود، پشکنەری گشتی پۆلیسی پونجاب، حاجی حەبیب ڕەحمان، ڕایگەیاند کە تۆمەتباران لە ڕووداوە تیرۆریستییە جیاوازەکاندا دەستیان هەبووە، لەنێویاندا هێرشکردنە سەر سەربازگەی کامرا سەربە هێزی ئاسمانی پاکستان، و بنکەی سەربازی هێزە چەکدارەکان، و خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە ویلایەتی گوجارات، هەروەها دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و مادەی تەقینەوەدا گرتووە کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە شاردرابووەوە.

هەروەها وێنەی لافاوەکەش کۆنە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، کە تێیدا زیاتر لە 30 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوت، بەهۆی لافاوێکی بێ وێنەی کە پاکستانی گرتەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 700 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی هەشت ملیۆن کەس ئاوارەبوون، دوای ئەوەی بارانێکی بەخوڕی وەرزی پاکستانی گرتەوە، کە بووە هۆی کۆبوونەوەی زیاتری ئاو لەسەر ئەو ئاوەی کە زیاتر لە دوو مانگ بوو کۆدەبووەوە بەهۆی لافاوی سەخت، شایانی باسە سەند و بەلوچستان زۆرترین زیانیان بەرکەوت بەهۆی ئەو کارەساتەوە.

 

دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ئیدیعایە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە لە 24 شوباتی 2025 لە شاری لاهوری پاکستان پلەی گەرمی گەشتە ژێر سفر، بارانێکی بێ پێوانەیی بەسەر شاری لاهوردا باریوە کە دووەم گەورەترین شاری پاکستانە، بەهۆیەوە چەندین ماڵ و نەخۆشخانە ژێر ئاو کەوتن، ئەوەش بەپێی ئەو وێنانەی کە ئاژانسی هەواڵی ئەوروپا بڵاویانکردووەتەوە.