ڕاستی هەواڵی کوژرانی یوحەنا یوسف بەتڕس باوکی ڕووحی کڵێسای مار ئیلیاس لە تەڕتوس چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "چەتەکانی دەوڵەتی داعشی احمد جۆلانی باوکی ڕۆحی کڵێسای مار ئەلیاس (یوحنا یوسف بوترص) دەکوژن لە شاری تەڕتوسی سوریا".
ڕاستییەکە
ڕۆمانۆس حەنا هێشتا لە ژیاندا ماوە، و لە کڵێسای مار ئیلیاس هیچ کەسێک نییە بە ناوی یوحەنا بەتڕس.
هەستاین بە ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوت وێنەکە لە ڤیدیۆی وتاری بەشداربووانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا وەرگیراوە کە لە 25 - 26ی شوباتی 2025 بەڕێوەچوو و پیاوێکی ئایینی بە ناوی ڕۆمانۆس حەنا، جێگری پاتریارکی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە هەموو ڕۆژهەڵات نیشاندەدات.
لای خۆیەوە ڕۆمانۆس حەنا بەشداری کرد لە مەراسیمی یەکشەممەی ئۆرتۆدۆکسی لە 9ی ئازاری 2025 واتە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەواڵەکە ساختەیە.
هەروەها مەتڕانیەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە تەڕتوس ڕەتیکردەوە هیچ قەشەیەکی بەو ناوەوە هەبێت و هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە 6ی ئازاری 2025 لە چەند ناوچەیەکی سوریا لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سوریا و چەکدارانی دڵسۆزی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سوریا پێکدادانێکی توند ڕوویدا.
شایانی باسە پێشتر ڕاستی هەمان هەواڵ لەلایەن پلاتفۆرمی "مسبار" کە تایبەتە بە پشکنینی ڕاستییەکان، لە 10ی ئازاری 2025 بڵاوکراوەتەوە.

