ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ئاهەنگی دەرچوون لە یەکێک لە زانکۆکانی عێراق نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "تەخەروجی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە لە (زانکۆی پزیشکی ئازەربایجان Azərbaycan Tibb Universiteti) تۆمارکراوە کە دەکەوێتە وڵاتی (ئازەربایجان) نەک یەکێک لە زانکۆکانی عێراق وەکو ئیدیعا کراوە.

دوای بەراوردکردنی شوێنەکە کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆی زانکۆی ئازەربایجان کە پێشتر باسمان کرد، دەرکەوت کە لێکچوونێکی تەواو لە تایبەتمەندییەکانی شوێنەکە هەیە (شێوە و ڕەنگی پلیکانەکان، و دەرگای شووشەییەکەی پشت کچەکان، هەروەها باڵکۆنی سەرووی دەرگاکە، هەروەها ئەو بالکۆنە سوورەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە سەر بە ستوونە گەورەکانە کە لە سەرووی کەوانە گەورەکە دەردەکەوێت لە شوێنی چوونە ژوورەوەی زانکۆکە).

وێنەیەکی Azərbaycan Tibb Universiteti بەمەبەستی بەراوردکردنی شوێنەوارەکان

شایانی باسە پێشتر ڕاستی هەمان پۆستمان بە زمانی عەرەبی لە بەرواری تشرینی دووەمی 2023 و کانوونی دووەمی 2024 ڕوونکردوەتەوە.