ڕاستی لێدوانەکەی تەیف سامی سەبارەت کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەهۆی کورتهێنانی بوودجە تەیف سامی داوا دەکات مووچەی سوپا و پۆلیس کەم بکرێتەوە".
ڕاستییەکە
هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو لێدوانەی خراوەتە پاڵ وەزیری دارایی عێراق (تەیف سامی) سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی سوپای عێراق و پۆلیس و هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ تەنها یەک ملیۆن دیناری عێراقی، بە پێداچوونەوە بە ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەیوەندیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تایبەتە بە گەیاندنی هەواڵی ئەو وەزیرە و کۆبوونەوەکانی.
هەروەها لەڕێگەی وێبگەڕی گووگڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی و نافەرمی گەڕانمان ئەنجامدا و دەرکەوت کە لەم دواییانەدا هیچ لێدوانێکی هاوشێوەیە لەوبارەیەوە نەگواستەتەوە.
شایەنی باسە پێشتر بەڵگەنامەیەک کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو بڵاوکرایەوە کە تێیدا وەزارەتی دارایی عێراق پشڕاستی کردەوە لە بوونی کورتهێنانی دارایی کە ڕێگری لە دابینکردنی تەمویلی مووچە و خانەنشینی و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات.
لە نووسراوەکەدا کە لە 9ی شوباتی 2025 دەرچووە لە وەڵامی داواکاری سەرۆک وەزیران بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی نوێ بۆ کارمەندانی وەزارەتی کارەبا دەرچووە، تێیدا هاتووە کە "لە ئەگەری پەسەندکردنی دەقێک سەبارەت بە دامەزراندنی گرێبەستەکانی خوێنەری پێوەر لە وەزارەتی کارەبا، ئەمە دەبێتە هۆی بارگرانی دارایی بۆسەر گەنجینەی گشتی دەوڵەت، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە باقی وەزارەتەکان هەمان شت داوابکەن لە کاتێکداسەردەمێک کە گەنجینەکان بەدەست کورتهێنانێکی گەورەوە دەناڵێنن لە دابینکردنی دارایی مووچە و مووچەی خانەنشینی و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی".
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا لە بەرواری 18ی شوباتی 2025 پشتڕاستی کردەوە کە:
" وەزارەت پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ خەرجکردنی شایستەی فەرمانبەران، خانەنشینان، و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بەپێی خشتە دیاریکراوەکان، بەبێ هیچ دواکەوتنێک یان کەمکردن. هەروەها بەشێوەیەکی فەرمی ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە کورتهێنانێکی دارایی هەبێت کە کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی مووچە هەبێت، هەروەها کارکردن بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری سیاسەتی دارایی و دابینکردنی شایستە داراییەکانی بەپێی پلانە پەسەندکراوەکان".
کۆنتێکستی گشتی پێوەرەکانی مووچە لە عێراق
لە مانگی شوباتی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پێویستی هەڵوەشاندنەوە و هەموارکردنەوەی 34 یاسا و بڕیار کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە یاسای نوێی مووچە لەگەڵ یاساکانی پێشوودا یەکدەگرێتەوە، لە بەرامبەردا لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە تێپەڕاندنی ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورە دەبێتەوە، بەو پێیەی ڕەنگە تێچووی دارایی بگاتە 10 ترلیۆن دینار، تا ئێستاش پڕۆژەکە بە فەرمی نەگەیشتووەتە پەرلەمان.
ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2024 وەزارەتی دارایی دووپاتی کردەوە کە فایلی تەرازووی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەو نییە و ڕوونیشی کردەوە کە داتای پێویستی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی دەستەبەرکردنی مافەکانی فەرمانبەران کردەوە و دووپاتیکردەوە کە کۆکردنەوەی زانیارییەکانی مووچە بەرپرسیارێتی یەکەکانی خەرجکردنە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
- لينك 15
