ڕاستی ڤیدیۆی شەڕی نێوان ترەمپ و زیلینسکی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ڤیدیۆیەکی نەبینراوی شەڕەکەی نێوان ترامپ و زیلینیسکی".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، ئەو ڤیدیۆیە ڕاستی نییە و بە زیرەکی دەستکرد دەستکاری کراوە.
هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بە گەڕان بەدوایدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لەنێویاندا وشەی Satier کە لە سەرەوەی لای ڕاستی ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە بە زمانی کوردی واتا "گاڵتەجاڕی"، گەیشتینە هەژمارێک لە پلاتفۆرمی ئێکس بە ناوی (The Fauxy) بە کوردی واتا "ساختە" کە خۆی بە سەرچاوەی متمانەپێکراوترین و داهێنەرترین و تەنزئامێزترین هەواڵ لە هیندستان وەسف دەکات، ڤیدیۆی ساختەی شەڕی سەرۆکی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ) و سەرۆکی ئۆکرانیا (ڤۆلۆدیمیر زیلینیسکی)ی بڵاوکردەوە دوای ماوەیەکی کەم لە کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو، هەینی 28ی شوباتی 2025 کە ئەو دووانەی پێکەوە کۆکردەوە.
بە پێداچوونەوە بەو ڤیدیۆیەی کە تەواوی دیداری نێوان ترەمپ و زیلینسکی نیشاندەدات، بە تایبەتی ئەو بەشەی کە زیلینسکی بە دەستەکانی جەستەی خۆی لە باوەش دەگرێت، کە هەمان ئەو بەشەیە کە ساختە کراوە و بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ڕوون بووەوە کە هیچ شەڕێک ڕووی نەداوە و زیلینسکی تەنیا گوێی لە وەڵامی ترەمپ گرتووە دوای ئەوەی زیلینسکی جێگری سەرۆکی ئەمریکای ئاگادار کردەوە سەبارەت بەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە و وتی:
"ئێوە ئێستا هەست بەو شتە ناکەن، بەڵام لە داهاتوودا هەستی پێدەکەن".
هەروەها ڕوونە کە هەڵە لە ڤیدیۆ ساختەکەدا هەیە، لەکاتی شەڕی گوماناوییەکەدا هەست بە سەریەککەوتنی شتەکان دەکرێت، چونکە بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد شکست دەهێنن لە دروستکردنی ئەو جۆرە وردەکارییانە بە وردی و بەبێ هەڵە.
کۆشکی سپی ئاڵوگۆڕێکی توندی لە نێوان ترەمپ و جێگرەکەیدا، جەی دی ڤانس لە لایەک و زیلینسکی لە لایەکی دیکەوە هەبوو.
ترامپ بە زیلینسکی وتووە کە ئامادە نییە بۆ ئاشتی و وڵاتەکەی تووشی کێشە بووە و لە شەڕەکەدا سەرناکەوێت و پێویستە زیلینسکی سوپاسگوزار بێت و ڕازی بێت بە ئاگربەست.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس وتی بێڕێزییە بۆ زیلینسکی کە بێتە کۆشکی سپی و لەبەردەم میدیاکانی ئەمەریکا مشتومڕ بکات.

