ڕاستی بەیاننامەکەی قەیس خەزعەلی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەیاننامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائب ئەهلی حەق دەرچووە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان.

ڕاستییەکە

ئەو پۆستە ساختەیە، بەو پێیەی لەم دواییانەدا هیچ بەیاننامەیەک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لەلایەن قەیس خەزعەلیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بە پێداچوونەوەمان بە هەژماری خەزعەلی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، دەرکەوت کە هیچ بەیاننامەیەکی هاوشێوەی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بڵاونەکردوەتەوە، جگە لەوەش پێداچوونەوەمان بە ماڵپەڕی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق کرد، و هیچ بەیاننامەیەکی لەو شێوەیەمان نەدۆزییەوە.

لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی قاڵبی بەیاننامە بڵاوکراوەکە و بەراوردکردنی لەگەڵ قاڵبی ئەسڵی و چەند لێدوانێکی دیکە کە لەلایەن خەزعەلی لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، چەندین تێبینیمان بەدی کرد، کە پشتڕاستی دەکاتەوە ساختەیە، بەم شێوەیە:

1-جۆری فۆنتەکە جیاوازە، بەو پێیەی ئەو فۆنتەی لە قاڵبە ساختەکەدا بەکارهاتووە جیاوازە لەگەڵ ئەو فۆنتەی لە قاڵبە ڕەسەنەکان بەکاردێت.

2-قاڵبی ساختە لە خوارەوەی لای چەپ دەقی "مقاوەمەی ئیسلامی، عەسائیب ئەهلی حەق/فەرمانگەی میدیا" لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا قاڵبی ئەسڵی ئەم دەستەواژەیەی تێدا نییە، ناوی بەکارهێنەری هەژماری فەرمی خەزعەلی نیشان دەدات نەک ئەو دەقە.

3-دەقی لێدوانە ساختەکە حەرەکەکانی عەرەبی تێدا نییە، لە کاتێکدا لە لێدوانە فەرمییەکانی خەزعەلیدا هەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنەی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا خۆپیشاندەران داوای خەرجکردنی بەردەوامی مووچەکانیان دەکەن کە چەندین مانگ دواکەوتووە و داوای باشترکردنی بارودۆخیان دەکەن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەریدەخات کە هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، کە بووە هۆی برینداربوونی خۆپیشاندەران، مەحمود یاسین چالاکوانی کورد لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس لە 9ی شوباتی 2025دا ڕایگەیاندووە، 

"سەرەڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن ئاسایشی هەولێر و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی مامۆستایانی سلێمانی بۆ هەولێر، بەڵام مامۆستایان بازگەی دێگەڵەیان لە ڕێگادا بۆ هەولێر بەزاندووە".

لەکاتێکدا خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار کرا کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن، هۆشیار زێباری سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 9ی شوباتی 2025 پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،

 "ئەو خۆپیشاندانەی کە بەم دواییە لە سلێمانی ڕێکخرا سیاسییە بەشێوەیەکی نایاب، هەروەها گونجاوترە برا ناڕازیەکان چادرەکانیان بگوازنەوە، و دانیشتن و مانگرتن لە خواردن لە گۆڕەپانی تەحریر یاخود شەقامی ئیمام قاسم لەبەردەم وەزارەتی دارایی ئەنجام بدەن، و داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان بکەن، بەتایبەتی کە حکومەتی هەرێم ئەو بابەتەی لەگەڵ بەغدا یەکلایی کردووەتەوە".

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، کە لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕوونیکردەوە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سکاڵای یاسایی لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تۆمارکردووە، ڕوونیکردەوە کە ئەو داوایە لە 20ی 1ی 2025 تۆمارکراوە، بەڵام ڕاگەیاندنی بەهۆی مانگرتنی فەرمانبەران و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەوە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو: 

"بە خۆشحاڵییەوە بە هەموو خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین کە سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر لەتیف ڕەشید دۆسیەی یاسایی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم داوایە لەسەر بنەمای

 "ئەرکی دەستووری سەرۆک کۆمار و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی بەرامبەر بە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە تۆمارکراوە، و وەڵامێکە بەرامبەر ئەو دۆخە خراپەی کە مامۆستایان و کەسوکاری شەهیدان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێیدا تێدەپەڕن".